Saturday, August 22, 2009 |
پاییزی داهاتو، فیلمی سینه‌مایی كوێستانی قه‌ندیل نمایش ده‌كرێت |
(هاورِيَ): بڕیاره سه‌ره‌تای پایزی داهاتو، فیلمی سینه‌مایی كوێستانی قه‌ندیل كه له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ته‌ها كه‌ریمی و به‌رهه‌می به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌رییه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نمایش بكرێت. كوێستانی قه‌ندیل قۆناغی مۆنتاژی ته‌واو بوه‌و ئێستا له‌لایه‌ن ئاوازدانه‌ری ئێرانی فهدرین خهلعهتبهرییهوه مۆسیقای بۆ ئامادهدهكرێتو دوای ته‌واو بونی كاره‌كانی له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت. له‌فیلمه‌كه‌دا چه‌ندین ئه‌كته‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان‌و كوردستانی توركیا‌و ئێران‌و چه‌ندین ئه‌كته‌ری عه‌ره‌ب و تورك و فارس به‌شدارییان كردوه‌و چیرۆكی پێكه‌وه‌ژیان و به‌ریه‌ككه‌وتنی چوار نه‌ته‌وه‌ی كورد و فارس و تورك و عه‌ره‌ب له كوێستانی قه‌ندیل ده‌گێڕێته‌وه. كامێرا له چاوی عاشقانه‌ی سێ كه‌سایه‌تی (ره‌سوڵ فرمێسك، عه‌ینه‌دین ده‌ف و شه‌ماڵی دۆعا) بۆ ونبوه‌كانی خۆیان و چوار نه‌ته‌وه‌ی دراوسێ ده‌گه‌رێت. بریار وایه هاوكات له گه‌ڵ نمایشی فیلمی كوێستانی قه‌ندیل سیناریوی چاپكراوی فیلمه‌كه و چوار كورته فیلمی پێشوی هونه‌رمه‌ند كه له لایه‌ن چاپخانه‌ی ره‌نجه‌وه ئاماده ده‌كرێت بكه‌وێته به‌ر دیده‌ی بینه‌ران و خوێنه‌ران |